زێلینسکی: مەرجەکانی پوتن بۆ لاوازکردنی ئۆکرانیایە

ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت: پشتیوانی لە ئاگربەستێک دەکەین، دامەزراوەکانی وزەش بگرێتەوە.
سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، ڤۆلۆدمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی پێشنیازەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا گوتی: مەرجەکانی پوتن بۆ ئاگربەست ئامانج لێی، لاوازکردنی ئۆکرانیایە، دەشڵێت: مەرجەکان نیشان دەدەن، پوتن ئامادە نییە کۆتایی بە جەنگ بێنێت.
ڤۆلۆدمێر زێلینسکی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە ئەمەریکا وردەکاری لەبارەی ئاگربەستەکە بە ئۆکرانیا بدات.
دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاداری نێوان ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڤۆلۆدمێر زێلینسکی گوتی: پشتیوانی لە پێشنیازەکانی ئاگربەست دەکەین، بەو مەرجەی وردەکارییەکانمان پێ بڵێن، دووپاتیشی کردەوە، سووپای ئۆکرانیا بەردەوامی بە جەنگ دەدات لە ناوچەی کۆرسکی ڕووسیا.
بەپێی زانیارییەکان، هەر دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتن، زەنگی ئاگەدارکردنەوە لە کێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئێستا لێدەدرێت.
سێشهممه، 18ـی ئاداری 2025، كۆشكی سپی ڕایگهیاند، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا و ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكی ڕووسیا پهیوهندییەکی تهلهفۆنیان بەیەکەوە کرد.
كۆشكی سپی ئاماژهی بهوه كردبوو، پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهی نێوان ههردوو سهرۆكی ئهمهریكا و ڕووسیا كاتژمێرێكی خایاندووه و به باشی بهڕێوه چووه.
سێشهممه، 18ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیبووی "بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر پرسی ئۆکرانیا، لەگەڵ پوتین قسە دەکەم، لەسەر زۆر پرس گەشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام زۆر پرسی دیکەش ماون."
هەروەها ئاماژەی بهوهش كردبوو "هەموو هەفتەیەک دوو هەزار 500 سەرباز لە هەردوولا دەکوژرێن، بۆیە زۆر بە پەرۆشم بۆ قسەکردن لەگەڵ پوتین بۆ کۆتییهێنان بەو جەنگە.