وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای هاوکاری دارایی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات
ئاوارەكانی عێراق: ئەگەر پارەشمان پێ بدرێت ناتوانن بگەڕێنەوە، چونکە ئارامی لە ناوچەکانمان نییە
K24- هەولێر:
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوو جار داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە، هاوکاری دارایی ئاوارەکان بکەن، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بەلام تا ئێستا هیچ هەنگاوێك بەو ئاراستەیە نەنراوە.
لە بەرامبەریشدا بەشێکی ئاوارەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەدەن، ئەگەر پارەشیان پێ بدرێت ناتوانن بگەڕێنەوە، چونکە ئارامی لە ناوچەکانیان نییە.
لەكاتێكدا ئاوارەكانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە 26 كەمپی هەرێمی كوردستان نیشتەجێ كراون، ئەوان دەڵێن: بەر لەوەی حكومەتی عێراق بیر لە تەرخانكردنی بودجە بۆ گەڕانەوەمان بۆ سەر زێدی خۆمان بكاتەوە، پێویستە سەرەتا بیر لە پلانێك بكاتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكانمان، چونكە وەك ئاماژەی پێ دەدەن، دۆخی ناوچەكانیان پارێزراو نییە و بە گەڕانەوەیان ژیانیان دەكەوێتە مەترسییەوە.
H.B