بڕیارەکەی ئۆپێک نرخی نەوتی دابەزاند
کارگەری بڕیارەکانی ئۆپێک لەسەر نرخی نەوت چی بوو
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە دوای بڕیاری ئۆپێک بۆ زیادکردنی بەرهەم دابەزی، بەڵام زیادبوونی خواست لە ئەمەریکا، کەمێک نرخەکەی بەرزکردەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 27 سەنت دابەزی و بووە 43 دۆلار و 52 سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 40 دۆلار و 88 سەنت.
دوێنێ رێکخراوی ئۆپێک بڕیاریدا، لە مانگی هەشت، بەرهەم هێنانی نەوت زیاد بکات. لە مانگی پێنج ئەندامانی ئەو رێکخراوی بڕیاریاندا، رۆژانە نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکەنەوە، بەڵام دوێنێ بڕیاردرا کەمکردنەوە بۆ حەوت ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل دابەزێنرێت. ئەمەش بەهۆی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا و نەمانی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەندێک وڵات کە وایکردووە خواست لەسەر نەوت زیاد ببێت.
Reuters