ئەڵمانیا: دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو پاشەکشەی سیاسییە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ پاشەکشەیەکی سیاسییە لە تورکی
چوارشەممە 19ی ئاداری 2025، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، پاشەکشەیەکی سیاسییە لە تورکیا، لەو بارەیە لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکەین.
هەروەها گوتیشی: بۆ ئێمە ڕێزگرتن لە دیموکراسی و بنەماییە یاساییەکان، مەرجی بنەڕەتییە بۆ جێبەجێ کردنی پرۆسەی دیموکراسی.
بەرەبەیانی چوارشەممە 19ی ئاداری 2025، هێزێکی ئەمنیی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و دەستگیریان کردووە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئیستانبوڵ، هەڵیان کوتاوەتە سەر چەند شوێنێک، لە نێویاندا چوونەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستانبوڵ و ڕاپێچیان کردووە، هەر لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، 104 کەسی دیکەی دیکەشیان دەستگیر کردووە لە نێویاندا ڕۆژنامەنووس و بازرگان هەن.