به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی كچێكی 6 ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا
پزیشكه‌كان: كاتێك كچه‌كه لای ئێمه ده‌رچووه دۆخی ته‌ندروستی باش بووه
K24- دهۆك:
له دهۆك به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه، كچێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا، به گوێره‌ی قسه‌ی خانه‌واده‌كه‌یان، كچه‌كه‌یان پێویستی به نه‌شته‌گه‌ری بووه له پێی چه‌پی، به‌ڵام پزیشكان به پێچه‌وانه‌وه له پێی راستیان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كردووه و دوو رۆژ دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كچه‌كه گیانی له ده‌ستداوه.
له سه‌ر رووداوه‌كه، لیژنه بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهاتووه، به‌ڵام كارگێڕی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كه ده‌ڵێت: كاتێك كچه‌كه لای ئه‌وان ده‌رچووه، دۆخی ته‌ندروستی باش بووه.
خانه‌واده‌ی ره‌حمه‌ی شه‌ش ساڵان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك له مافی كچه‌كه‌یان خۆش نابن و به‌ڵگه‌ی ته‌واویشیان له‌به‌رده‌سته و داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیدداره‌كان ده‌كات، بێنه سه‌ر خه‌ت.
H.B