واشنتن ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی بە سعودیە دەربڕی

ئەمەریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی سیستەمی مووشەکی پێشکەوتووی ڕێنمایی وردبینی بە سعوودیە بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "کۆنگرێس بڕیارێکی پەسەندکردووە بۆ فرۆشتنی سیستەمی چەکی وردی پێشکەوتوو، پاڵپشتی لۆجستی و پشتیوانی بۆ سعوودیە بە تێچووی 100 ملیۆن دۆلار".
ئاماژەی بەوەش کردووە، سعوودیە داوای کڕینی (2000) سیستەمی چەکی APKWS و پارچە یەدەگەکانیان کردووە. و ئامێری پشتگیری، مووشەکی، ڕاهێنان و خزمەتگوزاری پشتگیری ئەندازیاری پێشکەوتوو و تەکنیکی و لۆجستی.
باسی لەوەش کرد، ئەم ڕێککەوتنە پاڵپشتی "سیاسەتی دەرەوە و ئامانجەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دەکات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاسایشی وڵاتێکی هاوپەیمانە کە نوێنەرایەتی هێزێک دەکات بۆ سەقامگیری سیاسی و پێشکەوتنی ئابووریی لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە ئەم ڕێککەوتنە "توانای سعوودیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو بەرز دەکاتەوە، توانای ئەوەی پێدەبەخشێت، بە وردی ئامانجەکان بپێکێت کە مەترسی زیانگەیاندن بەسەر وڵاتەکەیەوە هەبێت، سعوودیە هیچ کێشەیەکی نابێت لە بەکارهێنانی ئەم ئامێرە بۆ ناو هێزە چەکدارەکانی".