وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشداریی لە ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل دەدات

هۆشدارییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشه‌كانی ئیسرائیل، هاوكاتن له‌گه‌ڵ بوونی ژماره‌یه‌ك گرووپی میلیشیای چه‌كداری، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕەفتار ده‌كه‌ن و پێشتریش چه‌ندانجار ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه و له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی غه‌ززه.
د. عه‌لی كازم، توێژه‌ری سیاسی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "هه‌ڕه‌شه‌كه Rاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له بوونی عێراق ده‌كات, به‌ڵام پاساوه‌كه بوونی گرووپه چه‌كداره‌كانه، ئێستاش لایه‌نی ئێرانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان و ته‌نانه‌ت یه‌مه‌نیش پچڕاون، دواتریش به‌بڕوای من ئێستا پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق پابه‌ندی بێده‌نگی بن.
جاسم روكابی، چاو‌دێر، دەڵێت: حكوومه‌تی عێراق له قۆناغی دانوستانی ماوه‌كانی ڕابردوودا سه‌ركه‌وتوو بووه له دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له جه‌نگ، به‌ڵام پێویسته سیاسه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ ئه‌وه هه‌بێت، چونكه گرووپه چه‌كداره‌كان و سه‌ركرده‌كانیان له حكوومه‌تدا به‌شدارن و له په‌رله‌مانیش كوتله‌ی خۆیان هه‌یه، بۆیه بێویسته نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆ به‌لاوه‌نانی عێراق له‌و جه‌نگه.