پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
كۆبوونهوهكه تایبهته به ژمارهیهك راسپارده
K24- ههولێر:
پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکەیان بۆ دەرکردنی ژمارەیەك راسپاردە دەبێت بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لە هەرێمی کوردستان هەن.
مەحیەدین حەسەن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: پێشبینی دەکەین هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بە بەشداری حکومەت دوو کۆبوونەوە ئەنجامبدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، ژمارەیەك لیژنەی پەرلەمان راپۆرتیان لە سەر کۆرۆنا، خاڵە سنووریەکان، دۆخی دارایی و ناوچە کوردستانیەکان ئامادە کردووە و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوە، بۆ ئەوەی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن.
H.B