پەرلەمانتارانی عێراق دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ڕەت دەکەنەوە

پەرلەمانتارانی عێراق ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بەم نزیکانە و کۆتاییهێنان بە بایکۆتی سیاسی ڕەتدەکەنەوە و دووپاتی دەکەنەوە هێزە کاریگەرەکان ئاماده‌نین بگەڕێنەوە بۆ دانیشتنەکان تا ئەو کاتەی مەرجەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
پەرلەمانتاران دەڵێن: لە 5ی شوباتەوە په‌رله‌مان نەیتوانیوە یەک دانیشتن ئەنجام بدات بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان چەند هێزێکی سیاسی شیعە، سەبارەت بە یاسای حه‌شدی شه‌عبی.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌سته‌مه به‌منزیكانه‌ده‌ست پێ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا تائێستا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ ئه‌م كێشه‌یه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌ڕۆژانی رابردوودا چه‌ند هه‌وڵێكیدا بۆ لێكتێگه‌یشتن، به‌ڵام شكستی هێنا، بۆیه ئێستا په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌خرێته ئه‌ستۆی گشت هێزه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تیش به‌شێك له هێزه سیاسییه شیعه‌كان له‌دژی تەمەنی خانەنشینی حه‌شدی شه‌عبی، ناكۆكی قووڵیان هه‌یه.
له‌كاردانه‌وه‌ی په‌كخستنی دانیشتنه‌كاین په‌رله‌مان، سه‌جاد سالم، كه په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆیە رایگه‌یاندووه، كاره‌كانی په‌رله‌مان به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره په‌كخراوه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یاسای جێی ناكۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت، پەرلەمان چی پێشکەش بە خەڵک کردووە، دوای ئەوەی به ده‌ركردنی یاسای باری كه‌سێتی و هاوسه‌رگیری كچانی خوار ته‌مه‌نی یاسایی خراپترین کردەوەی لە مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجامدا، بۆیه ڕاگرتنی كاره‌كانی په‌رله‌مان باشتره له‌وه‌ی یاسای خراپ ده‌ربكات و زیان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت.
هاوكات، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی محه‌مه‌د عه‌نووز ده‌ڵێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان به‌رپرسی راوه‌ستانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانن و ده‌یانه‌وێ هه‌ر یاسایه‌كیان به‌دڵ بێت پێشكه‌ش بكرێت و دژایه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی دیكه ده‌كه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای عێراقی تێدایه.