ئەمەریکا چەکی کاریگەر بە سعوودیە دەفرۆشێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن)، بڕیاریانداوە، چەکی پێشکەوتوو و کاریگەر بە سعوودیە بفرۆشن، کە بەهای گرێبەستەکەی نێوان واشنتن و ڕیاز دەگاتە 100 ملیۆن دۆلارە.
بۆ دابینکردنی چەکەکان و جێبەجێکردنی ناوەرۆکی ڕێککەوتنە، کۆمپانیای سی ئەی ئی سیستەمز ڕاسپێردراوە.