سەندیکای پارێزەرانی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی 'پروپاگەندەی تیرۆریستی' هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه

نه‌قیبی سەندیکای پارێزەرانی ئیستانبوڵ و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کە بە تۆمەتی "پروپاگەندەی تیرۆریستی" له پۆست و ئه‌ركه‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه و سه‌ندیكاكه‌ش هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
بەپێی بڕیارێکی دادگا کە لەلایەن سه‌ندیكای پارێزەرانی توركیا بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ هه‌ینی، 21ـی ئاداری 2025، هه‌ر یه‌ك له نه‌قیبی سەندیکای پارێزەرانی ئیستانبوڵ و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کە بە تۆمەتی "پروپاگەندەی تیرۆریستی" و "بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست" دادگایی کرابوون، لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.
سه‌ندیكای پارێزەرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به پێی بڕیاره‌كه، دەسەڵاتی دادوەری تورکیا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات کە داوای لێکۆڵینەوەیان لە کوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسی کوردی تورکیا کردووە له سووریا لە کۆتایییه‌كانی کانوونی یه‌كه‌می 2024ـدا دوای ئەوەی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە کراونه‌تە ئامانج.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌ندیكای پارێزەرانی توركیا ڕووداوی كوشتنه‌كه لە ناوچەیەک بووه کە "گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له توركیا" لەگەڵ چه‌كداره کورده‌كان تێیدا ڕووبه‌ڕووی یه‌كدی ده‌بنه‌وه و پێكدادان له نێوانیاندا هه‌یه.