پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی حاجی قادر گه‌یلانی

سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی حاجی قادر گەیلانی، سەرەخۆشیی لە خانەوادەی ناوبراو دەکات و دەڵێت: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
هەینی 21ـی ئاداری 2025، سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی حاجی قادر گه‌یلانی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی نیشتیمانپه‌وه‌ری پشده‌ر و بتوێن (حاجی قادر گه‌یلانی)ـم پێگه‌یشت.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەدا دەڵێت: پرسە و سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو حاجی قادر گەیلانی ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانم.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، له خودای گه‌وره داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.