سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات
خۆشحاڵی خۆی به بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ هەینی 17ـی 7ـی 2020 سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کرا.
هەروەها پشتیوانیە هەمیشەییەکانی فەرەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرینگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندی هەرێم بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.
.jpg)
.jpg)