حەیدەر شەشۆ: هەندێک لایەن و گرووپ نایانەوێت دۆخی شنگال ئاسایی ببێتەوە

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان دەڵێت: چەند گرووپ و لایەنێک هەن، ڕێگە نادەن ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و خەڵکی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "هەندێک لایەن و گرووپی چەکدار لە شنگال هەن، نایانەوێت دۆخی قەزاکە ئارام ببێتەوە و خەڵکی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان چونکە ئەمە لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە."
حەیدەر شەشۆ گوتی: پێویستە بەغدا میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال و دەرکردنی گرووپە چەکدارەکان لە شنگال بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەی دۆخی قەزاکە ئاسایی ببێتەوە.