ئه‌م شه‌و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك گڵۆپ و ڕووناككه‌ره‌وه‌كان ده‌كوژێنرێنه‌وه

هه‌رێمی كوردستان ئه‌م شه‌و به‌شداریی له چالاكییه‌كی جیهانیی ده‌كات كه زیاتر له 150 وڵات به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن؛ چالاكییه‌كه بریتییه له كوژاندنه‌وه‌ی ته‌واوی گڵۆپ و ڕووناككه‌ره‌وه‌كانی دیكه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك؛ هاوكات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هاووڵاتییان ده‌توانن به شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌شداریی چالاكییه‌كه بكه‌ن.
كاتژمێر 8:30ـی ئه‌م شه‌و، شه‌ممه 22ـی ئاداری 2025، به‌شداریی له چالاكیی كاتژمێر زه‌وی ده‌كات، كه چالاكییه‌كی جیهانییه و له 172 وڵات تێیدا به‌شدار ده‌بن.
چالاکیی کاتژمێری زەوی، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2007ـوه بووه‌ته نه‌ریتێكی جیهانیی و ساڵانه له زیاتر له حه‌وت هه‌زار شار له 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر گڵۆپ و ڕووناككه‌ره‌وه‌كانی دیكه ده‌كوژێنرێنه‌وه.
له‌م باره‌وه، ئومێد ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌م چالاكییه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام گڵۆپی شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان ناكوژێنرێته‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه به‌شداریی بكه‌ن و له ماڵه‌كانیان گڵۆپ و ڕووناكییه‌كانی دیكه بكوژێننه‌وه.
مه‌به‌ستی ئه‌م چالاكییه كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2007 له شاری سیدنی پایه‌ته‌ختی ئوسترالیا به‌ڕێوه چوو، بریتییه له دروستکردنی پردی پەیوەندیی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی لە جیھاندا بۆ ئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاریی ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگه و پاراستنی زەوی.