ئاوازدانه‌رێكی کورد شۆڕشەكانی بارزانی و رێبازەکەی دەخاتە ناو سیمبوڵەکانی نۆتە
به ١٥ خولەکی میوزیکەوە سیمفۆنیای ژمارە یەکی خۆی ده‌نووسێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئاوازدانه‌ر و میوزیکژەنێكی کورد شۆڕشە رزگاریخوازەکانی بارزانی و رێبازەکەی دەخاتە ناو سیمبوڵەکانی نۆتە و لە رێگای ١٥ خولەکی میوزیکەوە سیمفۆنیای ژمارە یەکی خۆی ده‌نووسێته‌وه.
گریان سادق ھەریری، ئه‌و میوزیكژه‌نه‌یه و ده‌ڵێت، خۆشحاڵ بووم كه توانیم سیمفۆنیای ژماره یه‌كی خۆم له‌سه‌ر "سكێڵی سۆڵ ماینه‌ر" بنووسمه‌وه له‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی بارزانی هه‌ر له ساڵی 1946ـه‌وه تا راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، پێویسته پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كورد بكرێت كه هه‌یه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای لێكردم شۆڕشه‌كانی بارزانی له سیمفۆنیای ژماره‌ی یه‌كی خۆمدا بنووسمه‌وه.
ده‌ستكه‌وتی رێكه‌وتنه مێژوویه‌كانی كوردیش به‌شێكی ئه‌و به‌رهه‌مه پێكده‌هێنن، له‌م باره‌شه‌وه گریان تێكهه‌ڵكێشییه‌ك له نێوان شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان درووست ده‌كات، و نۆته‌كان په‌لكێشی سه‌ر داستانی خواكوڕك ده‌كات و رۆڵی سه‌ركه‌وتووانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و قوربانیدانی پێشمه‌رگه له‌و داستانه‌دا ده‌خاته‌ڕوو.
ئەگەر میوزیك گوزارشتکردن بێت لە ھەست و سۆزی ژەنیار، ئەوا گێرانەوە و وێناکردنی رووداوی مێژوویی لە رێگەی میوزیکەوە بابەتێکن، ئاوازدانه‌ر و داھێنەرە میوزیکیەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە و کتێبخانەی میوزیکی جیھانی پرن لە شاکاری جۆراوجۆر.
H.B