وەزارەتی کارەبا پێشوازیی لە چالاکیی کاتژمێری زەوی دەکات

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بە پێداگیریی لەسەر ئەرک و پلانی خۆی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، چالاکی ژینگەپارێزان بۆ پاراستنی ژینگەی هەرێمەکە بەرز دەنرخێنێت.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، پێشوازیی لە چالاکیی کاتژمێری زەوی دەکات.
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەمڕۆ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە رایگەیاندووە لە کۆتا شەممەی مانگی ئادار، چالاکیی کاتژمێری زەوی، وەک چالاکییەکی جیهانی لە هەرێمی کوردستانیش بەرز ڕادەگیرێت.
کە چالاکییەکە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خەڵک و پاراستنی ژینگەیە و ساڵانە لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهان بەڕێوە دەچێت.
وەزارەتی کارەبا بە پێداگیریی لەسەر ئەرک و پلانی خۆی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکی، ئەم چالاکییەی ژینگەپارێزان بەرز دەنرخێنێت.
هاوکات هیوادارە ئەم جۆرە چالاکییانە ببنە هاندەر و هەوێنێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هەمووان بۆ بەکارهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی تەندروست و ئابوورییانە، بۆ ئەوەی بتوانن لە ئاییندەیەکی نزیکدا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان دابین بکەن.
كاتژمێر 8:30ـی ئهم شهو، شهممه 22ـی ئاداری 2025، 172 وڵاتی جیاواز بەشداریی لە چالاکەیی کاتژمێری زەویی دەکەن.
چالاکیی کاتژمێری زەوی، لهوهتهی ساڵی 2007ـوه بووهته نهریتێكی جیهانیی و ساڵانه له زیاتر له حهوت ههزار شار له 172 وڵاتی جیهان بهڕێوه دهچێت و تێیدا بۆ ماوهی یهك كاتژمێر گڵۆپ و ڕووناككهرهوهكانی دیكه دهكوژێنرێنهوه.