یۆنامی پشتگیری لە چالاکیی کوژاندنەوەی ڕووناکی بۆ کاتژمێرێک دەکات

یۆنامی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پشتگیریی لە چالاکیی کوژاندنەوەی گڵۆپ بۆ کاتژمێرێک دەکات و داواش دەکات هەموو لایەک بەشدار بن.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوویسوویەتی: یۆنامی چالاکیی کوژاندنەوەی گڵۆپ بۆ کاتژمێرێک بەرز دەنرخێنێت، کە چالاکییەکی جیهانییە بۆ پاڵپشتیکردنی ژینگە زەوییەکەمان.
هەروەها داواشی کردووە، کە هەمووان پێکەوە بۆ کاتژمێرێك گڵۆپەکان بکوژێنینەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ڕۆشنتر بۆ جیهان فەراهەم بکرێت.
هاوکات یۆنامی چەند وێنەیەکی بڵاو کردووتەوە کە بە تەواویی گڵۆپەکانی بارەگاکەیان لە بەغدا کوژاندووتەوە.
بەغدا، ۲۲ی ئاداری ۲۰۲٥- ئەمشەو نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق کاتژمێری زەوی بەرزنرخاند، کە نمایشێکی جیهانییە بۆ پاڵپشتیکردنی هەسارەکەمان. با هەموومان پێکەوە کاتژمێرێك گڵۆپەکان بکوژێنینەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ڕۆشنتر بۆ جیهان فەراهەم بکەین. pic.twitter.com/coSc3PiBSI
— UNAMI (@UNIraq) March 22, 2025
كاتژمێر 8:30ـی ئهم شهو، شهممه 22ـی ئاداری 2025، 172 وڵاتی جیاواز بەشداریی لە چالاکەیی کاتژمێری زەویی دەکەن.
چالاکیی کاتژمێری زەوی، لهوهتهی ساڵی 2007ـوه بووهته نهریتێكی جیهانیی و ساڵانه له زیاتر له حهوت ههزار شار له 172 وڵاتی جیهان بهڕێوه دهچێت و تێیدا بۆ ماوهی یهك كاتژمێر گڵۆپ و ڕووناككهرهوهكانی دیكه دهكوژێنرێنهوه.