بەردەڕەش.. شەڕ لە نێوان دوو خانەوادە ڕووی دا و هەشت کەس بریندار بوون

بەڕێوهبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لە گوندی گۆمەزەردی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش، شەڕ لە نێوان دوو خێزان ڕووی داوه و لە ئەنجامدا هەشت کەس بریندار بوون.
شەممە 22ـی ئاداری 2025، بەڕێوهبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕاگەیهنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووه، پۆلیسی بەردەڕەش سەر بە بەڕێوهبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ، ئەم شەو ئاگادار كراوهتهوه کە لە گوندی گۆمەزەردی سەر بە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە دروست بووە.
بە گوێرەی ڕاگەیندراوەکە، شەڕەکە لەسەر زەویوزار بووە کە لە ئەنجامدا هەشت کەس بریندار بوون و ڕەوانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کراون.
بەڕێوهبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ئاماژەشی داوە، شەڕەکە کۆنترۆڵ کراوە و نۆ کەس لە هەردوو بنەماڵەوە دەستگیر کراون و لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو دۆسییە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوه و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.