ئه‌مه‌ریكا هێرشی ئاسمانی كرده‌وه سه‌ر حووسییه‌كان

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و مێدیای حووسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند هێرشێكی كردووه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان و چه‌ند شوێنێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی به ئامانج گرتووه.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و مێدیای حووسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكی سێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان و چه‌ند شوێنێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی حوده‌یده به ئامانج گرتووه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و مێدیای حووسییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی حووسییه‌كان بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی پارێزگای حوده‌یده له باكووری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش گوتوویانه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بیستراوه و ده‌گوترێت، مه‌نسوور سه‌عدی (ئه‌بو سه‌جاد)، فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی حووسییه‌كان و حه‌وت چه‌كداری دیكه‌یان له هێرشی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌مه‌ریكا بریندار بوون.
چوارشه‌ممه، 19ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، ئێران تا ئێسته چه‌ك و هاوكاریی سه‌ربازیی بۆ حووسییه‌كان ده‌نێرێت.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی: پێویسته ئێران ده‌ستبه‌جێ ناردنی چه‌ك بۆ حووسییه‌كان بووه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه خۆیان به ته‌نیا شه‌ڕ بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه له هەڵمەتەکانمان بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه به‌رده‌وام ده‌بێت تا وه‌كوو به ته‌واوه‌تی له‌ناویان ده‌به‌ن.
حووسییەکانی یەمەن، بەرەبەیانی چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، بڵاویان کردەوە، مووشکێکی کروز و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی پڕ لە تەقەمەنی، بەرەو کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکایی لە دەریای سوور، هەڵداوە.