سۆماڵ.. فڕۆکەیەکی مەدەنی کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی مردن
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سۆماڵ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەک لە ڕۆژئاوای پایتەخت کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی مردن.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی سۆماڵ ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئاداری 2025، ڕایگەیاند "فڕۆکەیەک لە خۆراوای مەقدیشۆی پایتەخت لە گەشتێکی ناوخۆییدا کەوتووەتە خوارەوە و هەر پێنج سەرنشینە سۆماڵییەکە مردن.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی سۆماڵ پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکەکە لە نزیکەی 24 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای شاری مەقدیشۆ کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسەکە بڵاوی کردەوە، پێنج سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان سپاردووە. باسی لەوەش کرد، فڕۆکەکە لە شاری دۆبلی سۆماڵەوە هەڵفڕیوە، کە نزیکە لە سنووری کینیا و بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئادەم عەدی لە مەقدیشۆ دەڕوات.
ئەو فڕۆکەیەی کە باسی لێوە دەکرێت فڕۆکەیەکی جۆری DHC-5D Buffalo ە کە تۆمارکراوە لە جۆری 5Y-RBA.
فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای ترایدەنت ئەڤیەیشن لیمیتەدەوە بەڕێوە دەبرا و دەزگاکانی حکوومەت لەگەڵ هاوبەشەکانیان، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە.