فوئاد حوسێن: به‌شێك نین له گۆڕه‌پان و به‌ره‌ی مقاوه‌مه

"به‌شێك نین له گۆڕه‌پان و به‌ره‌ی مقاوه‌مه له ناوچه‌كه"، ئه‌مه نوێترین لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌ی نه‌داوه گرووپی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كان پێكبهێنرێت و ڕێگه‌ش نه‌دراوه لایه‌نێك تاكلایه‌نه بڕیاری شه‌ڕ بدات.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: ئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كردویانه، زیانی زۆری به عێراق گه‌یاندووه و هیچ سوودێكی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین نه‌بووه.
رۆژێك دوای په‌یامه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی، مه‌رجه‌عی باڵای ئێرانی كه رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی هیچ بریكارێكی له ناوچه‌كه‌دا نییه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا به‌شێك نییه به‌ناوی به‌ره‌ی مقاوه‌مه له‌ناوچه‌كه‌دا و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده عێراقیه‌كانیش ئه‌وه‌یه بازنه‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر فراوان نه‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هۆشداری له‌سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژی زیاتر له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كان و ئه‌مریكا و ئیسرائیل له خاكی عێراق ده‌دات و دووپاتیده‌كاته‌وه، عێراق به‌شێك نییه له به‌ره‌ی مقاوه‌مه، ئێستا دەرفەتێک هەیە بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپه چەکدارەکان بۆ ئەوەی ئەوان و عێراق لەو مەترسیانە بپارێزین کە دەکرێت لە ئەنجامی هێرشی سەربازی ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە بێتە ئاراوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه، ده‌ستووری عێراق ڕێگه نادات گرووپی چه‌كدار له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه سه‌ربازییه‌كان دروست بكرێت، ڕێگه‌شی نه‌داوه لایه‌نێك تاكلایه‌نه بڕیاری شه‌ڕ بدات، بۆیه ئه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان له چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌نجامیانداوه، زیانێكی زۆریان به عێراق گه‌یاندووه و هیچ سوودێكی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین نه‌بووه.
سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بەغدا، دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی له‌بەردەم ستراتیژێکی جیاوازە، سەرەتا بە ڕاگرتنی هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە دەستپێدەکات، ئەمریکییەکان ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه لێخۆشبوو‌ن بۆ كڕینی وزه له‌گه‌ڵ ئێران درێژ ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌كات هاوینی ئه‌مساڵ بۆ عێراقییه‌كان سەخت بێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی ئیسرائیل ئەگەر نەتوانێت لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بگەنە رێککەوتن، ئەمە مانای ئەوەیە کارەساتێک بەسەر عێراق و ناوچەکەدا دێت.