شەش جۆری جیاوازی کۆرۆنا دیاریکرا هەر یەکەیان نیشانەی جیاوازی هەیە
نیشانەی هەر شەشیان جیاوازە
K24- هەولێر:
زانایانی بەریتانیا لە رێگای ئەپلیکەیشنێکەوە توانیان شەش جۆری جیاوازی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشان بکەن کە هەریەکەیان نیشانەی جیاواز دروست دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئەنجامی ئەو توێژینەوەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا نیشانەکان بەمجۆرەی خوارەوەن.
هاوشێوەی هەڵامەت بەبێ تا: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، ئازاری ماسوولکە، کۆکە، هەوکردنی قورگ، ئازاری سینگ.
هاوشێوەی هەڵامەت بە تا: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، کۆکە، هەوکردنی قورگ، گۆڕانی دەنگ، تا و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
کێشەی کۆ ئەندامی هەرس: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، لەدەستدانی ئارەزوی خواردن، سکچون، ئازاری قورگ، ئازاری سینگ بێ کۆکە.
ئاستی سەخت- یەکەم شەکەتی: سەرئێشە، لەدەستدانی هەست بۆنکردن، کۆکە، تا، گۆڕانی دەنگ، ئازاری سینگ و شەکەتی.
ئاستی سەخت- دووەم سەرلێشێوان: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، کۆکە، تا، گۆڕانی دەنگ، هەوکردنی قورگ، ئازاری سینگ، شەکەتی، سەرلێشێوان و ئازاری ماسوولکە.
ئاستی سەخت- سێیەم ناوسک و بۆری هەناسە: سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، تا، کۆکە، گۆڕانی دەنگ، هەوکردنی قورگ، ئازاری سینگ، شەکەتی، سەرلێشێوان، ئازاری ماووسلکە، هەناسە تەنگی، سکچوون و ئازاری ناوسک.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، جۆرەکانی چوارەم، پێنجەم و شەشەم زیاتر دەبرێنە نەخۆشخانە و دۆخیان خراپتر دەبێت.