واڵتز: ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ریی حووسییه‌كانمان كوشتووه

ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌ی حووسییه‌كانیان كوشتووه؛ ده‌شڵێت، واشنتن هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ده‌دات.
یه‌كشه‌ممه، 23ـی ئاداری 2025، مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوویان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، چه‌ند كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چه‌ك و دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی حووسییه‌كانیانی به ئامانج گرتووه.
مایک واڵتز جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، له‌و هێرشانه‌یاندا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ریی حووسییه‌كانیان كوشتووه و زیانێكی زۆریشیان به ژێرخانی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌كه گه‌یاندووه.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ڕێكاره‌كانیان به‌رانبه‌ر به حووسییه‌كان زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا له باره‌ی ئێرانیشه‌وه گوتوویه‌تی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
شه‌ممه، 22ـی ئاداری 2025، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و مێدیای حووسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكی سێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی حووسییه‌كان و چه‌ند شوێنێكی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی حوده‌یده به ئامانج گرتووه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و مێدیای حووسییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی حووسییه‌كان بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی پارێزگای حوده‌یده له باكووری ڕۆژئاوای یه‌مه‌ن.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش گوتوویانه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بیستراوه و ده‌گوترێت، مه‌نسوور سه‌عدی (ئه‌بو سه‌جاد)، فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی حووسییه‌كان و حه‌وت چه‌كداری دیكه‌یان له هێرشی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌مه‌ریكا بریندار بوون.