سەرۆک وەزیرانی کەنەدا داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا، مارک کارنی ڕایگەیاند: هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 28ـی نیسان دەکەن، وەک کاردانەوەیەک بۆ فشار و جەنگی بازرگانی و ئابووری توندی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ.
یەکشەممە 23ـی ئاداری 2025، مارک کارنی، سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا کە نزیکەی 10 ڕۆژە شوێنی جەستن ترۆدۆی گرتووەتەوە، داوای لە کەنەدەییەکان کرد، بەهێزەوە ڕووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ ببنەوە.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەشڵێت: دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت کەنەدا بکات بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرێت، بەڵام ئێمە ڕێگەی پێ نادەین.