ئەردۆغان: لێدوانی مەنسور یەواش لەبارەی ئاڵای کوردستان قسەی بێ مانان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، نەورۆز دەکەینە جەژنی فەرمی و بۆنەیەک بۆ یەکتر لەئامێزگرتن.
ئەردۆغان رایگەیاندووە، بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆزییان یاد کردەوە و لێدوانی مەنسور یەواش لەبارەی ئاڵای کوردستان قسەی بێ مانان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆ کۆماری تورکیا، رایگەیاند، بەجۆش و خرۆشێکی زۆرەوە نەورۆزییان یاد کردەوە و نەورۆزێکی ئارامتریان بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو بەڕێکرد، ڕاشیگەیاند، ئامانجییانە نەورۆز وەک جەژنێکی فەرمی بەڕێوەبچێت.
لەلایەکی دیکەوە لەبارەی لێدوانەکەی مەنسور یەواش، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە کە گوتبووی، کورد لە نەورۆزدا "پەرۆیان" هەڵکردبوو وەک ئاماژەیەک بۆ ئاڵای کوردستان، ئەردۆغان رایگەیاند، ئەم دژایەتییە گەورەی ئۆپۆزسیۆن بۆ کورد و نەورۆز، لەلایەن برا کوردەکانییانەوە بە هەند وەرگیراوە، گوتیشی، لەگەڵ نزیکبوونەوەیان لە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر، شاهیدی زیاتری ئەم جۆرە قسە بێمانایە دەبن.
هەینی 21ـی ئاداری 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، 21ـی ئادار دەکەینە ڕۆژی برایەتی، هەموومان پێکەوە ئەو هەنگاوە دەنێن و کاری لەسەر دەکەین، هەروەها ئەوانەی بڕوایان بە نەورۆز هەیە هەرگیز ناڕوخێن.
سەرۆک کۆماری تورکیا، دەڵێت: ئێمە لەسەر پێی خۆمان دەوەستین و هەرگیز کۆڵ نادەین، ئەو پەیامەی کە لە نەورۆزدا هەیە پێویستە بەرەو پێشی ببەین، گوتیشی: هیوادارین نەورۆز ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ وڵات.