شاخەوان عەبدولڵا: هیچ بەربەستێک نییە بەغدا مووچەی مانگی ئادار بۆ جەژن بنێرێت

شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هیچ بەربەستێک نییە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچە مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەهن بنێرێت.
دووشەممە 24ـی ئاداری 2025، شاخەوان عەبدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حکوومەتی فیدراڵ بەنیازە بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی خۆی بدات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
شاخەوان عەبدولڵا دەڵێت: هیچ بەربەستێک نییە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، چاوەڕێی ئەوە دەکەین وەزارەتی دارایی فیدراڵ خۆی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕابگەیەنێت، ئەوان بڕیاریان داوە بەر لە جەژن مووچەی مووچەخۆرانی خۆیان بدەن لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت: هەر گرفتێک هەبووایە، یاخوود هەر ڕێگرییەک هەبوایە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیاند.