گهنجینهی حكومهتی عێراق بهتاڵ دەبێت
رەزامەندی لەسەر قەرزی دەرەكیی و ناوخۆیی دراوە
K24 – ھەولێر
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، گهنجینهی حكومهتی عێراق بهتاڵه
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24ی رایگەیاند: "ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت تەنھا پڕوپاگەندەیە، ھیچ ھەنگاوێكی كردەیی نەنراوە و تائێستاش ھیچ داھات بۆ عێراق زیاد نەبووە، بەڵكو چاوەڕێ دەكرێت داھات كەمتریش ببێت، لە راستیدا ئێستا گنجینەی حكومەتی عێراق بەتاڵە و سەرقاڵی وەرگرتنی قەرزە".
گوتیشی: "حكومەتی عێراق رەزامەندی داوە بۆ وەرگرتنی 5 ملیار دۆلار قەرزی دەرەكیی و 15 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستەڕوو: "راستە نرخی نەوت دابەزیوە، لە ھەمانكاتدا نەوتی بەسرە بە نرخی نەوتی جیھانی دەفرۆشرێت، بەڵام كێشە ئەوەیە ھەموو داھاتی نەوت لەژێر دەستی حكومەتی عێراق نییە".