تەقینەوەیەک لە ئەسفەهان روویدا
کوردستان24
K24- هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لە یەکەیەکی وزە لە پارێزگای ئەسفەهان روویداوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، تەقینەوکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
سەرۆکی کۆمپانیای وەزەی ئەسفهان لەوبارەوە دەڵێت، تەقینەوەکە بەهۆی تێکچوونی بگۆڕێک لە ئیسلامئاباد بووە و مایەی نیگەرانی نییە.
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، چەند تەقینەوەیەک لە نزیک ناوچەی سەربازیی، ئەوتۆمی و پیشەسازییەکانی ئێران روویداوە و زۆربەی کاتەکانیش حکومەت ئێران، هۆکارەکەی بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێنێتەوە، بەڵام رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەوەی بڵاوکردبووەوە، ئیسرائیل لە پشت بەشێک لەو تەقینەوانەیە.