تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران راگرت

کوردستان24

وتەبێژی دەسەڵاتی ئاسمانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاند، تورکیا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بەهۆی زۆری رێژەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا راگرت.

راشیگەیاند، بڕیارەکە لە دوێنێ شەممەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ بە تەواوی جێبەجێدەکرێت.