ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر ژمارەیەک هاووڵاتی ئاگادار دەکاتەوە

ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەولێر هەموو ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پەنجەمۆریان نەیخوێندۆتەوە، هەروا کارمەندانی کۆمیسیۆن، سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەر بکەن.
چوارشەممە، 26ـی ئاداری 2025، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر لە بنکەکانی تۆمارکردن بۆ چەند توێژێک ڕادەگەیەنێت.
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر ڕاگەیاندووە: ئەو فەرمانبەرانەی ڕۆژی دەنگدان بەشدارییان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان کردووە لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی لە ڕۆژی دەنگدان پەنجەمۆریان نەیخوێندۆتەوە، هەروا ئەو دەنگدەرانەی پێشتر کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتۆتەوە، سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەر بکەن.
باس لەوەش کراوە، لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تاوەکوو کاتژمێر دووی دوایی نیوەڕۆ، بنکەکانی تۆماری دەنگدەر کراوەن.