ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێشنیازی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان ده‌كات

ته‌ندروستی هه‌ولێر هۆشداری ده‌دات

K24- هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر پێشنیاز دەکات قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان ھەڵبگیرێت به مه‌رجێك رێکار و رێنمايی نوێی تەندروستی و خۆپارێزی بە ھاووڵاتیان بدرێت.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رای جیاوازی هه‌یه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌ڵێت: ھەڵگرتنی قەدەغەی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بارودۆخی تەندروستی مەترسیدارتر دەکات، چونکە بەشێکی زۆرى ھاووڵاتی لە شارەکانی عێراق داوایان کردووە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی ھەولێر بكه‌ن .

بڕیارە رۆژی سێشەمە لێژنەی باڵای رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا بە بەشداری پارێزگاری شارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبیتەوە و رێکار و رێنمایی نویێ تایبەت بە بارودۆخی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بخرێتە روو و پێشنیازی قەدەغەی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکانیش تاوتوێ بکرێت.

H.B