خەرازی: ئامادەی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆین لەگەڵ ئەمەریکادا

کەمال خەرازی
کەمال خەرازی

کەمال خەرازی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: تاران دەرگاکانی خۆی بۆ چارەی ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەمەریکا داناخات، دەشڵێت: ئامادەی گفتوگۆی ناڕاستەخۆین لەگەڵ ئەمەریکا.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی لە زاری کەمال خەرازی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران  بڵاوی  کردەوە، ئێران هەموو دەرگاکان داناخات و ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشێوەی ناڕاستەخۆ لەڕێگەی لایەنێکی دیکە.
پێشتر و تا ئێستاش، تاران هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕەت دەکەنەوە بۆ ڕێککەوتن یاخوود ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕیبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران عەلی خامنەیی پەیامەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بە فێڵ دەزانن، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچیش گوتبووی: هەموو گفتوگۆ و ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمەریکا ڕەت دەکەینەوە تا ئەوکاتەی لەسەر ئەو فشارکردنە سەر ئێران بەردەوام بێت.