"پڕۆژهی دەڤەری پیشەسازی خۆراک لە دھۆك كاریگەری دەبێت بۆ ژێرخانی ئابووری ھەرێمی كوردستان"
.
K24 – دھۆك
پارێزگاری دھۆك رایدەگەیەنێت، پڕۆژهی دەڤەری پیشەسازی خۆراک، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و كاریگەری دەبێت لەسەر ژێرخانی ئابووری ھەرێمی كوردستان.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دھۆك، لە وتارێكیدا لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژهی دەڤەری پیشەسازی خۆراک لە دھۆك رایگەیاند، پڕۆژەكە یەكێكە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی كە لەماوەیەكی نزیكدا دەتوانێت كاریگەرییەكی باشی ھەبێت لەسەر ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان.
پارێزگاری دھۆك راشیگەیاند، پڕۆژەكە رۆڵی گرنگی دەبێت بۆ گەشەكردنی بەرھەمی كشتوكاڵ و پەلەوەری، ھاوكات كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ھاووڵاتییان.
ئەمڕۆ 20/7/2020، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژهی دەڤەری پیشەسازی خۆراک لە دھۆك دانرا، پڕۆژەكە یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و 275 كارگە خۆراكی و 229 كۆگای ھەڵگرتنی خۆراك لە خۆدەگرێت و كۆی تێچووی پڕۆژەكە 70 ملیار دینار دەبێت.