ئێران و عێراق پەرە بە کێڵگەیەکی هاوبەشی نەوتی دەدەن

بەھای گرێبەستەكە 961 ملیۆن دۆلارە

K24 - ھەولێر

ئێران لە رێگەی كۆمپانیایەكی نەوتییەوە، پەرە بە كێڵگەیەكی نەوتی ھاوبەش لەگەڵ عێراق دەدات، كە بەھای گرێبەستەكە 961 ملیۆن دۆلارە.

بەگوێرەی ئاژانسی فارسی ئێرانی ب، كۆمپانیای ئەندازیاری و پەرەپێدانی نەوتی ئێران ، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای پیترۆبارس ئەنجامدا ، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە پەرە بە كێڵگەی ئازاده‌گانی نەوتی باشوور بدات كە دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای ئێران و ھابەشە لەگەڵ عێراق.

 بەھای گرێبەستەكە 961 ملیۆن دۆلارە و دەبێت لە ماوەی 30 مانگدا پەرە بە كێڵگەكە بدرێت و وزەی بەرھەمھێنانیشی بۆ 320 ھەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكاتەوە ، ھاوكات ھەردوولا گرێبەستێكی دیكەشیان واژۆكردووە، كە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی كارگەكەیه‌كی تایبەته‌ به‌ وزە، كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی دەگاتە 320 ھەزار بەرمیل و بە زەبەلاحترین یەكەی چارەسەركردنی نەوت و گاز لە وڵاتەكە ھەژماردەكرێت، بەھای گرێبەستەكەش دەگاتە نزیكەی 300 ملیۆن دۆلار ، بەو شێوەیەش كۆی بەھای ھەردوو گرێبەست لە نێوان عێراق و ئێران دەگاتە ملیارێك و 126 ملیۆن دۆلار.