وێنه و ڤیدیۆ.. دواى 6 هه‌زار و 766 ساڵ جارێكی دیكه نه‌یزه‌كێك له ئاسمانی زه‌وی بینرایه‌وه
خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 103 ملیۆن كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا
K24- هه‌ولێر:
نه‌یزەکی C/2020F13 ناسراو بە "نیو وایز" دوای 6766 ساڵ بۆ جارێکی دیكه لە باکووری نیوەگۆی زەوی ستێرەنواران بینرایه‌وه.
تیره‌ی ئه‌و نیزەکە کلکدارە پرشەنگداره، كه لە ئاسمان زۆر بە قەشەنگی هات، 5 km ـە، بۆ یەکەمجار لە شه‌وی 27/3/2020 لەلایەن ئاژانسی فه‌له‌كناسی ناساوە له‌ڕێگه‌ی تەلیسکۆبی نیو وایزەوە بینرا.
لە 22 و 23 ئەم مانگە زۆر لە هەساری زەویەوە نزیك دەبیتەوە و بە خێرای 103 ملیۆن کیلۆمەتر له كاتژمێرێكدا بە لای نیوەگۆی باکووری زەویدا تێپەڕ دەبێت. ئەمە موژدەیەکە بۆ ستێرەنواران، کە بەچاوی ئاسایی و به‌بێ به‌كارهێنانی فلته‌ر ده‌توانن له دوای خۆرئاوابوون بیبینن.
ئەم نیزەکە لە ڕۆژانی 20 بۆ 27 ئەم مانگە بەرەو باکووری رۆژئاوا دەروات. بۆیە لەم بەشەی گۆی زەوی لەدوای خۆرئاوابوون بۆ ماوەی چەند خوولەکێك بە ئاسانی لە ئاسمان دەبیندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامرازەگەلێکی دووربینی وەك تەلیسکۆب یان کامێرایەکی باش پێویست دەبێ بۆ بینینی به روونی. به‌ڵام به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان بۆ رێڕه‌وی نه‌یزه‌كه‌كه، ناتوانرێت له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ببینرێت.
لە دوای خۆرئاوابوون لە 13 بۆ 19ی ئەم مانگە، نیزەکی کلکداری نیو وایز، لە باکووری کەنەدا و ئەمه‌ریکا بیندراوە و ستێرەنوارانیش وێنەگەلەکی ناوازەیی یادگارییان گرتووە. نه‌یزەکە کلکدارەکە لە ئاسمانی باکووری رۆژئاوا زۆر بە روونی دەتواندرێ ببیندرێت. بەڵام لە نیوەگۆی باشووری زەوی نابیندرێت، لەگەڵ ئه‌وه‌شدا ئیڤان ڤانگێر، ئەستێرەناسی رووسی دەڵێت: " کلکی نه‌یزەکەکە زۆر بە جوانی دیاره كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له 5ی ئه‌م مانگه تۆماركراوه".
له‌م باره‌شه‌وه هەرێم عومەر، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان و نووسەری زانستی ده‌ڵێت: لە وەتەی نیزەکی کلکداری هالی-بوپ لە ساڵی 1997 ەوە بینراوه، كه ئه‌و كات له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ زۆر به جوانی بینرا.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)