چالاکوانێکی ئەڵمانی لە ناوەڕاستی بەغدا رفێندرا
ئەندامێكی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هەواڵەکەی پشتڕاستکردەتهوه
K24 – ھەولێر
ژمارەیەك چەكدار لە ناوەڕاستی بەغدا ژنە چالاكوانێكی ئەڵمانیان رفاند.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئافرەتێکی چالاکوان بەناوی هێلا میوس، کە بهڕێوهبهری بهشی رۆشنبیرییه له پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی، لە شەقامی ئەبو نەواس لە ناوەڕاستی بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو رفێندرا.
لەلای خۆشییەوە، عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەتهوه.
هیلا میوس له ساڵی 2015ـهوه له عێراق نیشتهجێیه و سهرپهرشتیاری پڕۆژهی پشتیوانی رۆشنبیری گهنجان دهكات.
