ڕاپرسییه‌كی نوێ: ئیسرائیلییه‌كان شه‌ڕی غه‌ززه‌یان ناوێت

ڕاپرسییه‌كی نوێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 70%ـی ئیسرائیلییه‌كان پشتیوانی له كۆتاییهێنانی شه‌ڕی غه‌ززه ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان.
شه‌ممه، 29ـی ئاداری 2025، كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕاپرسییه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا ڕێژه‌ی 69%ـی به‌شداربووان پشتوانی خۆیان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه ده‌ربڕیوه له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ژێر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی.
ڕاپرسییه‌كه‌ی كه‌ناڵی 12ـی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 21%ـی ئیسرائیلییه‌كان دژی ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه‌ن. هاوكات ڕێژه‌ی 58%ـی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ پشتگیریی له كۆتاییهێنانی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 28ـی ئاداری 2025، ناوه‌ندیی ده‌ستپاكی له ئیسرائیل له نوێترین ڕاپرسیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا كه له ڕۆژنامه‌ی "مه‌عاریف" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاند، زۆربه‌ی هاووڵاتییانی ئیسرائیل له سیاسه‌ته‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ناڕازین.
ڕاپرسییه‌كه ڕوونی كردبووه‌وه، ڕێژی 70%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیل پێیان وایه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی، حزبی و كه‌سییه‌كانی پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییان خستووه.
ڕاپرسییه‌كه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، ڕێژه‌ی 58%ـی ئیسرائیلییه‌كان بۆچوونیان وایه حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆ له پرسی ئازادكردنی بارمته‌كان نیازی پاك نییه و ڕاستگۆ نییه.
ئه‌و ڕاپرسییه ده‌ریخستبوو، ڕێژه‌ی 64%ـی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی ناتانیاهۆ و حكوومه‌ته‌كه‌ی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به خانه‌واده‌ی بارمته‌كان ڕاستگۆ نییه. هاوكات 73%ـی ئیسرائیلییه‌كان ده‌ڵێن، حكوومه‌ت له دابه‌شكردنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تدا پاك نییه.