وەقفی سوننی عێراق پەشیمان بوەوە
لەگەڵ ئەوەی پێشتر ڕاگەیاندبوو، سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە، دیوانی وەقفی سوننی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەی پەشیمان بوەوە و دەڵێت: سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.
لەگەڵ ئەوەی سعوودیە و زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی ڕایانگەیاند، مانگ بینراوە و سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.
سەرۆک کۆماری عێراقیش بەبۆنەی جەژن، پیرۆزبایی لە موسڵمامانی عێراق کردووە و ئومێدی کردووە بەخێر و خۆشی بۆ گەلی عێراق بگەڕێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا ئێران و سووریا و ئوردن و سەڵتەنەی عومان و بەنگلادیش و ئەندەنووسیا و ئوستراڵیا، ڕۆژی دووشەممەیان کردە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.