"سەردانی کازمی بۆ پارێزگاکان خۆدەرخستنی میدیاییە"

پەرلەمانتارێك: نابێ كازمی تەنیا خۆی نمایش بكات

K24 - ھەولێر

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاکان، بە خۆدەرخستن ناودەبات.

میساق حامدی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ بەسرە هەنگاوێکی باشە و دەبێت پارێزگاکانی دیکەش بەسەر بکاتەوە، بەڵام نابێت سەردانەکان تەنیا نمایش و خۆدەرخستنی میدیایی بێت.

ئەو پەرلەمانتارە داواشی کرد، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاکانی دیکەش ئەنجام بدرێن و بەڵێنەکانی حکومەتیش بە کردار بکرێن.

پێشتریش ژمارەیەك پەرلەمانتار و سیاسەتمەدار رەخنەیان لە كازمی گرتبوو، كە بڕیارەكانی بە كردەیی جێبەجێ نەكردووە و تەنیا پڕوپاگەندەیی میدیاییە.