بەریتانیا.. ژمارەیەک بەڵگەنامەی نهێنیی سەربازیی لەنێو زبڵ دۆزرایەوە

له ڕووداوێكی سه‌رنجڕاكێش و مه‌ترسیداردا كه په‌یوه‌ندیی به مێژووی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كی ڕابردووی سه‌ربازیی به‌ریتانیاوه هه‌یه، هانده‌رێكی تۆپی پێ گورزه‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی له‌ناو زبڵدانی یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته دۆزییه‌وه.
مایك گێبره‌د، كه یه‌كێكه له هه‌وادارای یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی ڕۆژی 16ـی ئاداری 2025 كاتێك به‌ره‌و یاریگای یانه خوازراوه‌كه‌ی ده‌چوو بۆ بینینی یاری دەیان له خولی پله نایابه‌كانی ئینگلته‌را، كیسێكی ڕه‌شی له زبڵدانێكی بچووكی لێواری شه‌قامێك دۆزییه‌وه كه گورزه‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی سه‌ربازیی تێدا بوو.
گێبره‌د له‌م باره‌وه به ڕادیۆی "بی بی سی نیوكاسڵ"ـی گوتووه، به‌ڵگه‌نامه‌كان زۆر هه‌ستیار و نهێنین و هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندییان به مووچه سه‌ربازانی به‌ریتانی و نامه‌ی تایبه‌ت و خشته‌ی ئێشكگری و تۆماری پێدانی چه‌ك و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به چوونه ناو دامه‌زراوه سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی له خۆ گرتووه.
له لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا ڕاگه‌یاندووه، دوای لێدوانه‌كانی گێبه‌رد، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له باره‌ی فڕێدانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌ست پێ كردووه، به‌تایبه‌تی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له لایه‌ن ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه.
حكوومه‌تی به‌ریتانیا پێشتر و له ساڵی 2008ـدا ڕێنمایی ده‌ركردبوو بۆ سووتاندن و له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌نامه هه‌ستیاره‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌ت بۆكسفایلێكی له‌سه‌ر كورسی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك جێهێشتبوو و له‌سه‌ری نووسرابوو "زۆر نهێنی" و په‌یوه‌ندیی به به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه هه‌بوو.