پزیشکیان: وەڵامی نامەکەی ترەمپمان دایەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: وەڵامی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایان داوەتەوە و لێشی هەڵناێن.

یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران گوتی: لەو وەڵامە، سەرباری ڕەت کردنەوەی پرسی گفتوگۆی ڕاستەخۆ لەنێوان هەردوولا، دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگی نا ڕاستەوخۆ کرایەوە و گوتی: ئێران لە ڕێککەوتن و گفتوگۆ هەڵناێیت.

پزیشکیان گوتی: پێشێلکردنی پابەندییەکان بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە و بەربەست لەبەردەم ڕێککەوتن و پێویستە متمانە بگەڕێنینەوە.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستەکانی ئەمەریکا دیاری دەکات ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بەردەوام دەبێت یاخود نا.