لویس ساکۆ پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
پێگەی بەتریکیە، پەیامی پیرۆزبایی کاردینال لویس ساکۆی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان بڵاو کردووەتە کە تێیدا پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات.
یەکشەممە 30ـی ئاداری 2025، بەتریکیە، پەیامی کاردینال لویس ساکۆی بەتریکی کلدان لە عێراق و جیهانی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا دەڵێت: بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی عێراق دەکەم و هیوادارم بەخێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بگەڕێتەوە.
لویس ساکۆ دەڵێت: بەبۆنەی جەژن و هاتنە پێشەوەی هەڵبژاردن، دووپاتی لەوە کردەوە، پێویستە قۆناغەکە بگوازرێتەوە قۆناغی بیرکردنەوە و پلان داڕشتن بەلەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە جددیانەی ڕووی لە عێراق کردووە.
لویس ساکۆ دەڵێت: 22 ساڵ لەنێو دۆخی تایفەگەری و دابەشکاری و گوتاری ڕق و کینە و ململانێ و لەگەڵ مافیا و گەندەڵی ژیاین، بۆیە پێشنیازی ڕێکخستنی دیالۆگی نیشتمانی ئازایانە و ڕاستگۆیانەی نێوان حکوومەتی ئێستا و لایەنە سیاسییەکان و توێژی ڕۆشنبیران و نیشتمانپەروەران دەکەم بۆ گەیشتن بە پشت بەستن بە سیستەمێکی نیشتمانی و عێراق بخرێتە سەرووی هەمووان، لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتێکی بەهێز و ئارام و سەقامگیر دروست بکەین.