ئەحمەد شەرع: سووریا مێژووی نوێی خۆی دەنووسێتەوە
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: سووریا مێژووی نوێی خۆی دەنووسێتەوە و گوتی: ڕێگایەکی درێژ و پڕ لە زەحمەتیمان لەبەردەمە، بەڵام هەموو بنەمایەکی بونیاتنانمان لە هەموو ئاستێکدا هەیە.
دووشەممە 31ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند: حکوومەت کاری زۆری کرد بۆ ئەوەی خەڵکی شارەزا و بەتوانا بۆ وەزارەتەکان دەستنیشان بکات، لەو خەڵکانەی خەمیان بونیاتنانەوەی وڵاتە، ئامانجیشمان گۆڕانکاری کردنە بەرەو باشتر.
ئەحمەد شەرع گوتی: دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا حکوومەتمان ڕاگەیاند، دوورکەوتینەوە لە زۆرینە و حکوومەتی هاوبەشمان بە بەشداریی هەمووان دروستکرد.
پێشتر ئەحمەد شەرع گوتبووی، لە حکوومەتی نوێی سووریا پێداگریی لە چارەکردنی پرسە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەیان دەکەن.
دوای ڕاگەیاندنی حکوومەتی نوێی سووریا، لایەنە جیاوازەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، لەوانەش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا گوتی: ئهو حكوومهته نوێیهی له سووریا ڕاگهیهنرا، زۆر به حكوومهتی پێشوو دهچێت لهو ڕووهوه ڕهچاوی فرهیی ئهو وڵاتهی نهكردووه و تاكلایهنانه بڕیار دهدات
دوێنێ یهكشهممه، 30ـی ئاداری 2025، بهڕێوهبهرایهتیی خۆسهر ڕایگهیاند، سوورییهكان چهند مانگێكه چاوهڕوانی پێكهێنانی حكوومهتێكی گشتگیر و نیشتمانیی بوون و ڕهنگدانهوهی فرهیی ئهو وڵاته بێت و دوور بێت له ههر جۆره دوورخستنهوه و پهراوێزخستنێكی پێكهاتهكانی سووریا.
هاوکات، بەرەی کوردستانی سووریا هەر دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، ئەو حکوومەتەی ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند، بەرهەمی ڕێککەوتنێکی نیشتمانی نییە و نوێنەرایەتی پێکهاتەکانی سووریا ناکات، دەشڵێت: سیستەمی فیدراڵی ئەمڕۆی سووریا باشترین هاوکێشەیە کە دەتوانێت نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات و مافی هەمووان بپارێزێت.