فەرماندەیەکی هێزی دەریای دەبێتە سەرۆکی دەزگای شاباک
ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئاداری 2025، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دەستنیشانکردنی فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی، جەنەڕاڵ ئێلی شارڤیتی خانەنشینکراوی وەک سەرۆکی نوێی شاباک "دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل" ڕاگەیاند،
لە بەیاننامەکەدا ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم" بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، نەتانیاهۆ دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ حەوت کاندید بڕیاری دامەزراندنی شارڤیت داوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاندووە "جەنەڕاڵ شارڤیت گونجاوترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی شاباک"."
ئێلی شارڤیت ماوەی 36 ساڵ لە سوپای ئیسرائیلدا خزمەتی کردووە، لەنێویاندا پێنج ساڵ فەرماندەی هێزی دەریایی بووە. لە ماوەی کارکردنیدا سەرکردایەتی کۆکردنەوەی هێزی "بەرگریی ئابووریی دەریا"ی کردووە و سیستەمی ئۆپەراسیۆنی لە دژی حەماس و حزبوڵلا و ئێران بەڕێوە بردووە.
دەستبەکاربوونی شارڤیت دوای ئەوە دێت، پێشتر ناتانیاهۆ متمانەی خۆی لە ڕۆنێن بار، سەرۆکی پێشووی دەزگای شاباک، ڕاگەیاندبوو لە ساڵی 2021وە سەرکردایەتی ئاژانسەکەی کردووە، نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا بار لە 10 نیسان لە کارەکەی دوور دەکەوێتەوە.
ناتانیاهۆ ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە دەڵێن دەرکردنی بار بە هۆکاری سیاسی بووە، هاوکات ڕەخنەگران ناتانیاهۆ تۆمەتبار دەکەن بەوەی دامودەزگا دیموکراسیەکانی ئیسرائیل تێکدەدات. هەروەها پەیوەندی نێوان نەتانیاهۆ و بار تێکچوو بەهۆی پێشنیارەکانی چاکسازی دادوەری لە وڵاتەکەدا دابەشبووە.