ترەمپ: بە شەو و ڕۆژ لە حووسییەکان دەدەین

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رله‌نوێ هه‌ڕه‌شه له حووسییه‌كان ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته په‌له له له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكرێت.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، شه‌و و ڕۆژ له حووسییه‌كان ده‌ده‌ن و هێرشه‌كانیان پتر ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت، حووسییه‌كان هێشتا ئازاره به ئێشه‌كه‌یان به‌رنه‌كه‌وتوو و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌و ئازاره‌دان و تاوه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌كانیان كۆتایی پێ دێت، هێرشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه زۆر گه‌وره‌تره. ده‌شڵێت، پشتیوانه‌كانیشیان له ئێران هێشتا ئه‌و ئازاره قورسه‌یان به‌رنه‌كه‌وتووه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها گوتیشی، توانای حووسییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ده‌ریاوانی دروست ده‌كات، به خێرایی له‌ناو ده‌برێت. ڕوونیشی كرده‌وه، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی هێرشی له‌ناوبه‌ر كراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانیان له ئه‌نجامی لێدانی شه‌و و ڕۆژا كوژراون.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، مێدیای حووسییه‌كان ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرده‌وه سه‌ر سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سوپای ئه‌مه‌ریكا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ حه‌شارگه‌ی حووسییه‌كان له بنكه‌ی سه‌ربازیی دێلمی.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوای هێرشه‌كانیان، تاوه‌كوو كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه به‌سه‌ر ئاسمانی سه‌نعادا ده‌سووڕێنه‌وه.
یه‌كشه‌ممه، 30ـی ئاداری 2025، کەناڵی تەلەفزیۆنی "مەسیرە"ـی سەر بە حووسییەکان بڵاوی کردەوە، فڕۆکە ئەمەریکییەکان 13 هێرشی ئاسمانییان کرده سەر پارێزگای سەعدە و شارۆچکەی کیتاف، سالم و سەحەر و هەروەها شوێنەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەیان گرته‌وه.
هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوانی دژی گرووپی حووسییەکان دەست پێ‌کرد، میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویان کردەوە، له ئه‌نجامدا دەیان کەس کوژراون.