عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆشحاڵە بەوەی گەلی کورد بە دەم بانگەوازەکەیەوە چوون
عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەیامێکی خۆشحاڵی دەربڕینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی بڵاوکردە و ڕایگەیاند، ئۆجەلانی مامی لە زیندان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەوەی گەلی کورد بەدەم بانگەوازەیەکەوە هاتوون بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان.
عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئاداری 2025، بە خێزانی ڕێگەیان پێدرا لە ئیمراڵی لە نزیکەوە دیداریان لە ئۆجەلان هەبێت، دوای گەڕانەوەی لە سەردانەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بە سەردانەکەی ئەمڕۆیان بۆ دوورگەی ئیمراڵی و بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کرد.
لە بارەی سەردانەکەیەوە نووسیویەتی: ئۆجەلان پەیامێکی نوێی هەیە و جەژنە پیرۆزەی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی دەکات پێیانی ڕاگەیاندووە، سڵاوی بۆ تەواوی گەلی کورد هەیە، کە بە دەم "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی" هاتوون.
دوای چەندین ساڵ، ئەمڕۆ مۆڵەتی دیداری ڕاستەوخۆ بە کەسوکار بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان درا بۆ ئەوەی لە دوورگەی ئیمراڵی چاویان بەیەک بکەوێت.
Ramazan Bayramı vesilesiyle İmralı Ada Hapishanesi’nde bulunan Sayın Abdullah Öcalan, Hamili Yıldırım, Veysi Aktaş ve Ömer Hayri Konar ile 31 Mart tarihinde (bugün), aileleri olarak bir görüşme gerçekleştirdik.
— Ömer ÖCALAN (@omerrocalan) March 31, 2025
Türkiye, Orta Doğu ve dünyada önemli gelişmelerin yaşandığı bu…
ڕۆژی پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، شاندی ئیمڕاڵی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان لە بارەی ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین، پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و ڕایگەیاند، پەکەکە کاتێک دامەزرا کە ڕێگەی دیموکراسی داخرابوو، بەڵام ئێستا پێویستە زمانی ئاشتی و دیموکراسی پێش بخرێت.
ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا، چەکدانانی پەکەکە و بەستینی کۆنگرەی خۆ هەڵوەشاندنەوەی بە پێویستی ئەم قۆناغە نوێی باسکردبوو، ڕاشیگەیاند بوو، کە بەرپرسیارەتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ دەگرێت و گەرەنتی گفتوگۆی ئاشتی دەکات.