دۆناڵد ترەمپ سەردانی سعوودیە و قەتەر و چەند وڵاتێکی دیکە دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە لە مانگی داهاتوودا سەردانی سعوودیە بکات، ئەمەش یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتەکەی دەبێت پاش هەڵبژاردنەوەی لە 20ـی کانوونی دووەمی 2025.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە "ڕەنگە مانگی داهاتوو سەردانی سعوودیە بکەین، هەروەها سەردانی قەتەریش دەکەین، ڕەنگە سەردانی چەند وڵاتێکی دیکەش بکەین." ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بە ئێمە ئیمارات زۆر گرنگە، بۆیە بەدڵنیاییەوە سەردانی ئیمارات و قەتەر دەکەین."
ڕۆژی هەینی 7ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا وادەی یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و گوتی: لەماوەی داهاتوو سەردانی سعوودیە دەکەم، هەروەها یەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ لە دوای دەست بەکاربوونی لەگەڵ سەرکردەیەکی بیانی، لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە بووە.
پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرای کردبوو، لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە، سەرۆک وەزیرانی سعوودیە کۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ سعوودیە کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە.