خامنەیی لەگەڵ كازمی باسی تۆڵەكردنەوەی قاسم سولەیمانی دەكات
"واشنتن عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی ناوێت"
K24 - ھەولێر
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنەیی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مەریكا ده‌كات و ده‌ڵێ "تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانیان لێده‌كه‌ینه‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌ی خامنه‌یی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ئێران هه‌رگیز نیه‌تی نییه ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بكات و تاران ده‌یه‌وێت رێز له سه‌روه‌ری خاكی دراوسێكه‌ی بگرێت.
هه‌روه‌ها خامنه‌یی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كازمی هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق و ده‌ڵێ "واشنتن عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزی ناوێت".
گوتیشی "ئێران هه‌رگیز قاسم سوله‌یمان له‌بیر ناكات و تۆڵه‌ی كوشتنیشی له ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه".
لە 3/1/2020 فڕۆكەكانی ئەمەریكا ھەر یەك لە قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند بەرپرس و چەكدارێكی دیكەی ئێران و حەشد، لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كرانە ئامانج و كوژران.