میقداد میری: دەست بەسەر دەیان هەزار حەبی کەپتاگۆندا گیرا
سێشەممە، 1ـی نیسانی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر سنووری عێراق و سووریادا دەستیان بەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا گرتووە.
میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "هێزە سنوورییەکان توانیویانە لەسەر سنووری عێراق و سووریا، نزیک باغۆز، دەست بەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا بگرن، کە قاچاخچییەکان ویستوویانە بیهێننە ناو عێراق."
گوتیشی: قاچاخچییەکان حەبەکانیان لەناو دەبەی پلاستیکدا شاردبووەوە و بەنایلۆن پێچابوویانەوە، بەڵام توانرا هەوڵەکانیان پوچەڵ بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد "ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر و ئەو کەرەستانەش دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون."
یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، میقداد میری حەسەن، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنی بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستمان بەسەر یەک تۆن و 100 کیلۆ گرام حەبی کاپتاگۆندا گرتووە و ئەوانەشی دەستیان لەم تاوانەدا هەبووە دەستگیر کراون.
گوتیشی: زانیارییەکەنمان لە ڕێگەی سعوودیەوە پێگەیشتووە ئەو بارهەڵگرە بە تورکیادا تێپەڕیووە و هاتووەتە سووریا، لەوێشەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت.